بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن عەبدوڵڵا دقاق نوێنەری شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی مافی مرۆڤی ئیسلامی لە تاران وتیشی : ئەوەی لە ئیسلام باسی دەکرێت بنەمای مافی مرۆڤە و دەبێ هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بناغەیی کردنی ئەم بنەما گرینگانە ڕێزی لێ بگیردرێت.
نوێنەری شێخ عیسا قاسم وێڕای پێداگری لەسەر کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانەی ڕوژاواییەکان لە مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد : ئەگەر ڕاست دەڵێن و مافی مرۆڤی ئەوان بە پێی کەرامەتی مرۆییە کەوایە خەڵاتی نوبێل بدەن بە شیخ عیسا قاسم .
عەبدوڵڵا دەقاق وێڕای ڕێزگرتن لە دانی سێیەمین خەڵاتی مافی مرۆڤ بە شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین وتی: خەڵکی موسوڵمانی بەحرەین 45 ڕۆژە کە لە دەورووبەری ماڵی ئەم مامۆستایە مانیان گرتووە.
نوێنەری ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین وتیشی: ئەگەرچی شیێخ عیسا قاسم لە بایکۆتی ڕژێمی بەحرەین دایە بەڵام کۆاری ئیسلامیی ئێران خەڵاتی مافی مرۆڤ دەدا بەم مامۆستا هەڵکەوتەیەی شیعە.
پێنج شەممە چوارەمی ئووت ڕۆژی مافی مرۆڤی ئیسلامی و کەرامەتی ئیسلامییە...
کۆتایی کورتە نامە310